پارێزگاری هەولێر، جەژنی لە خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێر کرد
پارێزگاری هەولێر، جەژنی لە خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێر کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 30.3.2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە یەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بە یاوەری یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و عەمید خەسرۆ بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگای هەولێرو شێخ زەیتۆ بەرێوبەری خانەی بێ سەرپەرشتانی هەولێر، و ناز جەلال بەریوبەری Ejcc پارێزگا، سەردانی خانەی نەوجەوانان و منداڵانی هەولێری کرد و نانی بەیانی جەژنی لەگەڵ منداڵانی خانەی ناوبراو خوارد….
لەڕێورەسمێکدا، دیاری و جەژنانەی بەسەر کوڕان و کچانی خانەی نەوجەوانان و منداڵانی هەولێر دابەشکرد.
پارێزگاری هەولێر لەرێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە وێرای دووپاتکردنەوەی جەژنە پیرۆزە لە مندالانی ئازیز، دەست خۆشی لە سەرپەرشت و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خانەکە کرد و ئامادەباشی پارێزگای هەولێری بۆ خزمەتی ئەو ئازیزانە خستە روو، ئەو کارەشی بە ئەرکی سەرشانی خۆیان زانی وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر …