دەستکرا بە قۆناغی قیرتاوکردنی بەشێکی شەقامی 60 مەتری، ئەو شەقامەی کە شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری پێکەوە دەبەستێتەوە
دەستکرا بە قۆناغی قیرتاوکردنی بەشێکی شەقامی 60 مەتری، ئەو شەقامەی کە شەقامەکانی 120 مەتری و 150 مەتری پێکەوە دەبەستێتەوە
ئەم شەقامە 60 مەترییە بە جوانترین و باشترین شەقام دادەنرێت و لە داهاتوودا کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر ڕێگاکانی شەقڵاوە و بەحرکە.
ئەم شەقامە لە ئێستادا لە دوو شوێندا کاری تێدا دەکرێت؛ قۆناغی یەکەم لە شەقامی 120 مەترییەوە تا شەقامی 150 مەتری دەست پێ دەکات و بە شەقامی 60 مەتریی بەرامبەر گەڕەکی پێشمەرگە دەبەسترێتەوە کە پێشتر دروست کراوە.