کارەکانی قیرتاوکردنی بەشکی دیکەی ڕێگای ستراتیژیی جووتسایدی هەولێر - کۆیە بەچڕی و بە شێوازێکی خێرا بەردەوامە

وابڕیارە پڕۆژەکە پێش وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو بکرێت و دەکەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.

ئەم پڕۆژەیە بە شادەماری ڕێگاوبانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت. هەولێری پایتەخت بە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک و ئیدارە سەربەخۆکان دەبەستێتەوە.

پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای ئۆزان بە بەرزترین ئاستی ئەندازیاری جێبەجێ دەکرێت و درێژیی ڕێگاکە گەیشتووەتە 42 کیلۆمەتر (دوای زیادکردنی 8 کیلۆمەتری نوێ بۆ بەستنەوەی بە شەقامی 60 مەتریی کۆیەوە) و پانیی گشتیی ڕێگاکە 32 مەترە، هەر سایدێک 3 ڕێڕەو (لاین) لەخۆدەگرێت کە پانییەکەی 12 مەترە و پێکدێت لە 6 ئۆڤەرپاس (بەرزەپرد)، 5 ژێرپرد، 160 ئاوبڕی کۆنکرێتی، پردێکی گەورە بە درێژیی 250 مەتر و بەشێکیشی بەشێوەی تونێل دروست دەکرێت.

ڕێگاکە بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی و بە سێ چینی قیر بە ئەستووریی 22 سانتیمەتر جێبەجێ دەکرێت.