هەولێر .... بەسەركردنەوەی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی خانووی كەلتووری"ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتوور"
هەولێر ....
بەسەركردنەوەی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی خانووی كەلتووری"ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتوور"
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.10.22، هەریەك لە ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری د.کامەران یونس، سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین و كارزان عەبدولهادی، سەرۆكی شارەوانی هەولێر و ئارام ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری شارەوانی یەك، پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی خانووی كەلتووری ڕێكخراوی "ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتوور"یان لە گەڕەكی عارەبانی شاری هەولێر بەسەر كردەوە و لەلایەن باراڤ بارز بارزانی، سەرۆكی ڕێكخراو و ئەندامانی دیكەی ڕیكخراوەكە پێشوازیان لێكرا.
دوای بەسەركردنەوەی بەشەكانی، دەستخۆشیان لە سەرپەرشتیار و كرێكارانی پڕۆژەكە كرد و كارەكانی ڕێكخراوی"ناوەندی كوردستان بۆ هونەر و كولتوور"یان بۆ بەدیجیتاڵکردنی بەرهەم و بەڵگە نیشتیمانییەکانی کورد و پاراستن و بەئەرشیڤکردن و ناساندنی مێژووی کولتوور و هونەر و ڕۆشنبیری كوردی لە ڕێگەی تەكنۆلۆژیای سەردەمەوە بە جیهان بەرزنرخاند.
جەختیشیان لەوەكردەوە، كوردستان، خاوهن مێژوو و كولتوورێكى زۆر دهوڵهمهند و فرهڕهنگە. سەرباری ئەو هەموو زوڵم و سەركوتكاری و ستەمەی داگیركەران و ناحەزانی به درێژاييى مێژوو نەتوانراوە كولتوورى دهوڵهمهندی ئەم نیشتیمانە لهناو ببەن. بۆیە مایەی خۆشحاڵیە كە لەو ناوەندەدا كۆمەڵێك گەنجی بەتوانا دەبین كار بۆ پاراستن كولتوور و هونهر و وێژهى گەلەكەمان دەكەن.