پارێزگاری هەولێر، جەژنی لە خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێر کرد

پارێزگاری هەولێر، جەژنی لە خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێر کرد

پارێزگاری هەولێر، جەژنی لە خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێر کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 2025.6.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، وەک نەریتی ساڵانەی بە یاوەری یوسف چاوشین، بەرێوەبەری گشتی چاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و عەمید شوان عارەب، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و ناز جەلال، بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگا، سەردانی خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێری کرد و جەژنی لەگەڵ منداڵانی خانەی ناوبراو کرد.

پاشان پارێزگاری هەولێر، دەست خۆشی لە سەرپەرشت و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خانەکە کرد و دیاری جەژنانەی بەسەر منداڵانی خانەکە دابەشکرد و ڕایگەیاند، ئەو ئەزیزانە کەس و کاری ئێمەن، وەکو پارێزگای هەولێر لە خزمەتیانداین، ئەرکی سەرشانمانە وەکو حکومەت و پارێزگا لەخزمەتیاندابین.