هه‌ولێر ... پیشه‌نگایه‌كی وێنه‌ی دیكۆمێنتاری تایبه‌ت به ریفراندۆم كرایه‌وه
هه‌ولێر ...
پیشه‌نگایه‌كی وێنه‌ی دیكۆمێنتاری تایبه‌ت به ریفراندۆم كرایه‌وه
له‌بیره‌وه‌ری هه‌شته‌مین ساڵیادی ریفراندۆم بڕیارە مێژووییەكەی هەرێمی كوردستان، ئه‌مرۆ پێجشه‌ممه رێكه‌وتی 25.9.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌رێوبه‌ری گشتی رۆشنبیری و هونەری هه‌ولێرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌ردۆستان، له گه‌له‌ری مه‌حمود هه‌ولێری پیشه‌نگایه‌كی وێنه‌ی دیكۆمێنتاری تایبه‌ت به ریفراندۆم كرایه‌وه، كه چه‌ندین چركه‌ساتی مێژوویی پرۆسه‌ی ریفراندۆم تێدا خرایه روو، هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه خه‌ڵات به‌سه‌ر منداڵان دابه‌شكرا ...
پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ستخۆشی له رێكخرانی پیشه‌نگاكه كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه‌وا ریفراندۆم، رۆژێكی مێژووییە، رۆژێك بوو بۆ جیهانی سەلماند، كە كوردستان دەوڵەتی دەوێت و ژێردەستە نایەوێ، ئەوەش بەشێكە لەو شۆڕشەی كە كورد به‌رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر كردوویەتی....
شایه‌نی گوتنه 25ی ئەیلوول رۆژێكی پر له شانازی و بوێرانە بوو، سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان، بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانی، ئەو بڕیارەی دا‌و دواجار زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری خەڵكی هەرێمی كوردستان دەنگیان بە سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دا.