هەولێر... مارکێتی ئەمریكان باسكت کرایەوە
هەولێر...
مارکێتی ئەمریكان باسكت کرایەوە
ئەمشەو چوارشەممە 2025.11.26، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و وێندی گرین، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر و د.محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسان و بازرگانان و پیاوانی كار و هاوڵاتییان، له ڕێورهسميكدا سوپەر مارکێتی ئەمریكان باسكت کرایەوە.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرپەرشتیار و كرێكارانی ماركێتەكە و پشتگیریکردن لەکار و کەسابەتی هاوڵاتییان، لە نزیکەوە یەکە یەکەی بەشەکانی بەسەرکردەوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی ھەڵگرتنی بەرھەمەكان و نرخی کاڵا خۆماڵی و هاوردەکان و جموجۆڵی مارکێتەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی لەکارەکانیان بۆ خواستن.