هەولێر ... ڕیورەسمێكی تایبەت بە دەرچووانی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025، بەرێوەچوو

هەولێر ... ڕیورەسمێكی تایبەت بە دەرچووانی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025، بەرێوەچوو

هەولێر ...
ڕیورەسمێكی تایبەت بە دەرچووانی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025، بەرێوەچوو

ئەمرۆ شەممە 2025.12.13، بە ئامادەبوونی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پاریزگاری هەولێر و د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی و مامۆستایان و کەس و کارو خانەوادەی قوتابیان، ڕێورەسمێكی تایبەت بە 22 دەرچووی قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی کۆمەڵگای بارزانی نەمر بۆ ساڵی خوێندنی 2024 - 2025، بەرێوەچوو.

لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە قوتابیانی دەرچوو كرد بەبۆنەی وەرگرتنیان لە زانکۆکان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کاروانی زانستیاندا.

لە کۆتایشدا لەلایەن وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی، خەڵات و دیاری تایبەت پێشکەش بەقوتابیەکان کرا.