پارێزگاری هەولێر و کونسڵی گشتی ئەمریکا، لەیەکێک لەچێشتخانەکانی هەولێر نانی نیوەڕۆیان خوارد

پارێزگاری هەولێر و کونسڵی گشتی ئەمریکا، لەیەکێک لەچێشتخانەکانی هەولێر نانی نیوەڕۆیان خوارد

نیوەڕۆی یەکشەممە 2022.3.13، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ڕۆبەرت پالەدینۆ، کونسڵی گشتی ئەمریکا لەهەولێر، لەیەکێک لەچێشتخانەکانی هەولێر، بەیەکەوە نانی نیوەڕۆیان خوارد.
لەنیوەڕۆ خوانەکەدا، هەردوولا جەختیان لە پەیوەندی پتەوی دولایەنەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردەوەو بەتوندی ئیدانەی ئەو پەلامارە ترسنۆکانەیان کرد کە شەوی ڕابردووی کرایە سەر هەولێری پایتەخت و خەڵکی سڤیلی شارەکە.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر تەئکیدی لەسەر ئەوەکردەوە کەئارامی و سەقامگیری هەولێری پایتەخت بەمجۆرە کارانە تێکناچێت و هەولێریش هیچ کاتێک بەرامبەر بەکاری تیرۆستی و ترسنۆکانەی لەمشێوەیە ناچەمێت و وەک قەڵاکەی بەسەربەرزی دەمێنێتەوە.