بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، فیستیڤاڵێک لەڕۆژی جیهانی پزیشکی ڤێتەرنەری بەڕێوەچوو
چوارشەممە 2022.4.27، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری و د.عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و ژمارەیەک لەپەرلەمانتاران و بەرپرسانی دیکە، لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ڤێتەرنەری لەژێرناونیشانی (پتەوکردنی گونجاندنە ڤێتەرنەریەکان) لەڕۆژی جیهانی پزیشکی ڤێتەرنەری فیستیڤاڵێکیان ئەنجامدا.
لەفیستیڤاڵەکەدا جگە لەپێشکەشکردنی چەند ووتار، سیمینارێکی کورت و پریزینتەیشنێک لەسەر ڕەوشی هاوچەرخی پزیشکی ڤێتەرنەری لەجیهان پێشکەشکرا، پاشان بڕگەی هونەر و موزیک و دابەشکردنی خەڵات بەسەر چەند پزیشکێکی ڤێتەرنەری بەڕێوەچوو.