لە گەڕەکی هەولێری نوێ، بەگوژمەی (135 ملیۆن دینار)دەست بەپرڕۆژەی دروستكردنى دوو شەقام کرا

لە گەڕەکی هەولێری نوێ، بەگوژمەی (135 ملیۆن دینار)دەست بەپرڕۆژەی دروستكردنى دوو شەقام کرا


بە گوژمەی (135 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتی 15٪ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەست بە پرڕۆژەی دروستكردنى شەقامێکی 30 مەتری و شەقامێکی 20 مەتری کرا.
جگە لەم پڕۆژەیە، چەندین پڕۆژەی دیکەی قیڕتاوکردن و دروستکردنی شەقام لەهەولێرى پایتەخت لە جێبەجێکردندان و چەند پڕۆژەیەکى تریش لەلایەن بەشی هونەری سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر دەرخستەیان ئامادەکراوە بۆ دەستپێکردن و جێبەجێکردنیان.