ئاگر لە چەند دوکانێکی بازاڕی داون تاون لە هەولێر کەوتەوە
ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 19-9-2022 ئاگر له بازاڕی داون تاونی شاری ههولێر كهوتهوه، بۆ ئەم مەبەستە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخەکە سەردانی شوێنەکەی کردو لە نزیکەوە گوێبیستی هاوڵاتیان بوو، بەڵێنی ئەوەشی دا کەس مافی وون نابێ و راستی رووداوەکەش بە راشکاوی بۆ رای گشتی دەخرێتە روو…
تیمهكانی بهرگریی شارستانی پارێزگای ههولێر لەگەڵ ئاگر کەتنەوەکەدا خێرا گهیشتوونهته شوێنی ڕووداوهكه و توانیان ئاگرهكه خامۆش بکەنەوە…
دەربارەی هۆکاری ئەو ئاگر کەوتنەوەیەش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامی هەیە و دوای دەرکەوتنی راستییەکان دەخرێتە روو…
ئاگرهكه لهنێو بهشێك له دووكانهكانی نێو بازاڕی داون تاون كهوتۆتهوه و جگە لە زیانی مادی، خۆشبەختانە زیانی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە…
شایەنی ئاماژە بۆکردنە هەر بۆ ئەو مەبەستە پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی وردەکارییەکانی رووداوەکەی خستە روو…..