خانەوادەى شەهید عەقید هاوکار جاف، سەردانى پارێزگارى هەولێریان کرد
خانەوادەى شەهید عەقید هاوکار جاف، سەردانى پارێزگارى هەولێریان کرد
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 2023.6.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا، پێشوازیکرد لە خانەوادەى شه‌هید عەقید هاوكار جاف.
لە دیدارەکەدا، خانەوادەى شەهید، سوپاسى حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەوڵ و كۆششی ده‌زگا ئەمنیەکانیان کرد لە لێکۆلینەوە و ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك لە تاوانباران کە ده‌ستیان له شەهیدکردنى عەقید هاوكار جاف هه‌بوو، هەروەها دووپاتیانکردەوە کە کەیسەکەمان کەسێکى یاساییە و لەرێگەى دادگا یەکلایی دەکرێتەوە.
له لایەن خۆیەوە، پارێزگاری هه‌ولێر، وێرای دووباره سەرخۆشى و دڵنه‌وایی کەس و کارەکەى، جه‌ختی لەوە كرده‌وه دام و ده‌زگا ئهمنیەکانى هه‌رێمی كوردستان به گشتیی و هه‌ولێرى پایتەخت به‌تایبه‌تی ئه‌رك و پیشه‌ی سه‌ره‌كیان پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیانه.
لە کۆتایدا خانەوادەى شه‌هید دووبارە سوپاسی حكومه‌تى هەرێم و پارێزگاى هەولێر و تەواوى دام و ده‌زگا ئەمنیەکانیان كرد، لە بەدواداچوون و دەستگیرکردنى بەشێک لە تۆمەتباران لە زووترین کات و هەروەها سوپاسى دادگای كه‌تنی هه‌ولێریان کرد بۆ یەکلایی کردنەوە كه‌یسی شه‌هید كردنی عه‌قید هاوكار جاف.