کۆیە : سەنتەرێك بۆ خانەنشینانی کۆیە کرایەوە …

کۆیە : سەنتەرێك بۆ خانەنشینانی کۆیە کرایەوە …

کۆیە : سەنتەرێك بۆ خانەنشینانی کۆیە کرایەوە …

ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 15-10-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری، تاریق حەیدەری قائیمقامی کۆیە، ئەبو زید سالح بەرپرسی مەڵبەندی ١٤ کۆیەی ( ی ن ك )، کاک چەتۆ بەرپرسی ناوچەی کۆیەی (پ د ك )و ژمارەیەکی بەرچاو لە پیاوانی ئاینی و کریستیان و چین و توێژەکانی کۆیە لە رێورەسمێکدا سەنتەرێکی تایبەت بە خانەنشینانی ئەو دەڤەرە کرایەوە …
سەنتەرەکە کتێبخانەو سەرتاشخانەو هۆڵی وەرزشی و کافتریاو بنکەیەکی تەندروستی و پارکیکی رێک و پێک لە خۆی دەگرێ …
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر، سوپاسی شێخ بازی کرد لە بەرامبەر ئەو کارە ناوازەی پیێ هەستاوە. هەروەها تەئکیدی لە هەماهەنگی زیاتر كردەوە بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتیانی کۆیەو ڕایگەیاند: دەمانەوێت ئەوپەڕی خزمەت پێشکەشی خەڵکی ئه‌و سنورە بکەین، هەروەها دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییانی کۆیە کەوا ئامانجی ئێمە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خزمەتکردن و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانە بە سەرجەم قەزا و ناحییە و گوندەکان بەشێوەیەکى یەکسان و بەبێ جیاوازى، بەتایبەتی بۆ ئەو شوێنانەی کە پێویستیان بە خزمەتکردنی زیاترە …