لە هەولێر... (39 هەزار و 733) قوتابی لە (671) هۆڵ تاقیکردنەوەى پۆلى (9)ى بنەڕەتى ئەنجامدەدەن

لە هەولێر... (39 هەزار و 733) قوتابی لە (671) هۆڵ تاقیکردنەوەى پۆلى (9)ى بنەڕەتى ئەنجامدەدەن

لە هەولێر...
(39 هەزار و 733) قوتابی لە (671) هۆڵ تاقیکردنەوەى پۆلى (9)ى بنەڕەتى ئەنجامدەدەن

ئەمرۆ سێشەممە 2024.5.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەرێوەچوونى پرۆسەى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 9ى بنەڕەتى، بە یاوەرى لوقمان سەعید، بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردە و یوسف چاوشین، بەڕێوەبەرى گشتیى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى هەولێر و بەڕێوەبەرى ئەزموونەکان و ژمارەیەکى دیکە لە سەرپەرشتیارانى پەروەردەیی، لە یەکەم رۆژى بەرێوەچوونى تاقیکردنەوە گشتیەکانى پۆلى 9ى بنەڕەتى، سەردانى هۆڵى تاقیکردنەوەکانى لە قوتابخانەی نابینایانى هەولێر کرد.

دواى بەسەرکردنەوەى هۆڵەکانى تاقیکردنەوە، هیواى خواست پرۆسەى تاقیکردنەوەکان بە شێوەیەکى تەندروست و باش و سەرکەوتوانە و پەروەردەییانە بەرێوەبچێت و ئومێدى سەرکەوتنى بۆ سەرجەم قوتابیانى نابینا و سەرجەم قوتابیانى دیکەى قوتابخانەکان خواست، هەروەها دەستخۆشى لە سەرجەم بەرێوەبەرى هۆڵەکان و سەرپەرشتیاران و مامۆستایانى چاودێری کرد.

لەوتەیەکیشدا بۆ کەناڵەکان، ڕایگەیاند: " بۆ بە سەرکەوتوویى بەڕێوەچوونى پرۆسەى تاقیکردنەوە گشتیەکانى قۆناغى 9ى بنەڕەتى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، کە (39 هەزار و 733) قوتابی لە (671) هۆڵی تاقیکردنەوە بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن، هەموو جۆرە ئامادەکارییەکى پێویست کراوە".