پارێزگاری هه‌ولێر بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی به‌سه‌ر به‌شداربووانی خولێكی زمانی ئینگلیزی فەرمانبەرانی دیوانی پارێزگادا دابه‌شكرد
پارێزگاری هه‌ولێر بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی به‌سه‌ر به‌شداربووانی خولێكی زمانی ئینگلیزی فەرمانبەرانی دیوانی پارێزگادا دابه‌شكرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/5/2024، له دیوانی پارێزگا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به‌شداریی مه‌راسیمی كۆتایی خولێكی فێربوونی زمانی ئینگلیزی كرد، كه ماوه‌ی سێ مانگه بۆ به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی دیوانی پارێزگا رێكخرابوو.
له گوته‌یه‌كدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پیرۆزبایی له‌و فه‌رمانبه‌رانه كرد، كه له خوله‌كه به‌شداربوون، راشیگه‌یاند، ئه‌م جۆره خولانه ده‌بنه به‌شێك له په‌ره‌پێدانی توانای مرۆیی فه‌رمانبه‌ران و وێڕای ده‌ستخۆشی پارێزگاری هه‌ولێر له رێكخه‌ران و مامۆستایانی خوله‌كه.
ماوه‌ی سێ مانگه به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دڵنیایی جۆری پارێزگای هه‌ولێر و به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (EJCC)، 31 فه‌رمانبه‌ری دیوانی پارێزگای هه‌ولێر به‌شدارییان له خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی كرد، دوایی كۆتایی هاتنی خوله‌كه، ئه‌مڕۆ پارێزگاری هه‌ولێر بڕوانامه‌ی به‌سه‌ر ده‌رچووانی خوله‌كه دابه‌شكرد.