به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی (شاری به‌یه‌كه‌وه ژیان) پارێزگاری هه‌ولێر رێزی له هونه‌رمه‌ند شێرزاد نانه‌كه‌لی نا
به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی (شاری به‌یه‌كه‌وه ژیان) پارێزگاری هه‌ولێر رێزی له هونه‌رمه‌ند شێرزاد نانه‌كه‌لی نا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19_5_2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای هه‌ولێر، پێشوازی له گۆرانبێژ شێرزاد نانه‌كه‌لی كرد، كه له‌ماوه‌ی رابردوودا كلیپێكی گۆرانی به ناونیشانی (شاری پێكه‌وه ژیان) بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا هه‌ولێری به هێما و ناونیشانی پێكه‌وه ژیان وه‌سفكردووه.
له دیداره‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر به‌خێرهاتنی هونه‌رمه‌ند شێرزاد نانه‌كه‌لی كرد و ده‌ستخۆشی بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی نوێیه‌كه‌ی لێ‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خوست.
ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند، كه‌وا هه‌زاران ساڵه شاری هه‌ولێر هێما و ناونیشانی پێكه‌وه ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی بووه. پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیشیكرده‌وه، رێز له كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند شێرزاد نانه‌كه‌لی و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن و هه‌میشه پشتگیری له بیرۆكه و كاری ناوازه و نوێ ده‌كه‌ن. گوتیشی پاڵپشتیكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه هونه‌رییانه‌ی هۆكارن بۆ پته‌و كردنی پێكه‌وه ژیانی مرۆڤایه‌تی و خاك و نیشتمان و وڵات، به‌رده‌وام ده‌بن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه شێرزاد نانه‌كه‌لی سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد، بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه لێكرا و رایگه‌یاند، هه‌میشه له رێگه‌ی هونه‌ر و میوزیكه‌وه خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نه‌ته‌وه و نیشتمان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، رێز و هه‌ڵوێست و پشتگیری پارێزگاری هه‌ولێر بۆ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان مایه‌ی خۆشحاڵیمانه.
له‌باره‌ی به‌رهه‌مه نوێكه‌ی به‌ناوی (شاری پێكه‌وه ژیان) شێرزاد نانه‌كه‌لی رایگه‌یاند، هه‌ولێر هه‌میشه شاری ئاشتی و پێكه‌وه ژیان بووه بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان و گوتی: له رێگه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌وه ویستم تابلۆی حه‌قیقی شاری هه‌ولێر نیشان بده‌م، كه دوای هه‌زاران ساڵ به‌رده‌وامه له پاراستنی نه‌ریت و كولتووری به یه‌كه‌وه ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی.
دواجار ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر قه‌ڵغانی رێزلێنانی پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ند شێرزاد نانه‌كه‌لی كرد، هیوای سه‌ركه‌وتن و كاری ناوازه‌تری بۆ خواست.