لە بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر - بێستانەكۆتایی بە خولی شەشەمی بنەڕەتی پێشمەرگەی هێزەکانی پشتیوانی یەک هێنرا

لە بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر - بێستانەكۆتایی بە خولی شەشەمی بنەڕەتی پێشمەرگەی هێزەکانی پشتیوانی یەک هێنرا

لە بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر - بێستانە..
كۆتایی بە خولی شەشەمی بنەڕەتی پێشمەرگەی هێزەکانی پشتیوانی یەک هێنرا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.6.22، بەئامادەبوونی فەریق بابەکر زێباری، نوێنەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانی یەک و فەریق شێروان عەبدولڕحمان، نوێنەری بارەگای بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەبدولخالق باپیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیکی تر لە ئەفسەر و پلەداران، فەرماندەیی هێزی پشتیوانی یەك، لە بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر - بێستانەی هێزەكانی هەشتای پێشمەرگە، لە مەراسیمێکدا كۆتایی بە خولی شەشەمی بنەڕەتی پێشمەرگەی هێزەکانی پشتیوانی یەک هێنا.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ فەرماندە و ئەفسەر و مامۆستایانی بنکەی مەشق خواست، کە بەردەوام بەبێ ماندووبوون شەو و ڕۆژیان خزمەت بە پێگەیاندنی پێشمەرگە بە زانستی نوێی سەربازی دەکەن، ئەوەش خزمەتێکی مەزنە بە پاراستنی سەروەری هەرێمی کوردستان.