هەولێر … رێزلێنان و نرخاندنی زنجیرە درامای ئەدیابین

هەولێر …  رێزلێنان و نرخاندنی زنجیرە درامای ئەدیابین

هەولێر …

رێزلێنان و نرخاندنی زنجیرە درامای ئەدیابین

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی 7-5-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر،لە سەندیکای هونەرمەندان لقی هەولێر ئامادەیی ئیڤێنتی رێزلێنان و کۆری رەخنەیی بۆ زنجیرە درامای کوردی ئەدیابین بوو …
لەو مەراسیمەدا کە فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و هیوا سوعاد سەرۆکی سەندیکای هونەمەندانی لقی هەولێرو دەستەیی کارگێری کەنالی سەتەلایتی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان ئامادەیی بوون، گفتوگۆیەکی کراوە بۆ هەڵسەنگاندنی زنجیرە درامای مێژوویی کوردی ئەدیابین رێکخراو هەر لەو مەراسیمەدا خەڵات و رێزلێنان بە خاوەن بیرۆکەو ستاڤی دراماکە لە دەرهێنەرو هونەرمەندان بەخشرا ….
پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا وێرای دەستخۆشی کردن لە هەموو ئەو کادیرە ماندوو نەناسانەی کاریان لەم درامایەدا کردووە، هاوکات چیرۆكەكانی ئەم درامایەی کە باسی لە واقیعی مێژوویی گەلی کوردستان و چەندان بەسەرھاتی راستەقینە و ڕۆژانەی خەڵك دەکرد، بەبەرزی نرخاند …
شایەنی گوتنە زنجیرە درامای ئەدیابین شەوانە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە كەناڵی كوردستان تیڤی پەخش دەکراو خاوەنی جەماوەرێکی زۆربوو ..