پارێزگاری ههولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای شاری ناشفیل و سەرۆک و ئەندامانی بۆردی دەستەخوشکی شارەکە کرد
پارێزگاری ههولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای شاری ناشفیل و سەرۆک و ئەندامانی بۆردی دەستەخوشکی شارەکە کرد
رۆژی شەممە 2023.5.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای شاری ناشفیل بەسەرۆکایەی جۆن کوپەر، مایەری شاری ناشفیل و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجمومەنی شارەکە و بۆرد و سەرۆکی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشفیل لەگەڵ هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، جەختى لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کارکردن بۆ ههماههنگیی نێوان هەولێر و ناشفیل لە بوارەکانى پهروهرد، تهندروستیی، کلتوور، هونهر و وهرزشی کردەوە و هەروەها باسی لە پتەوکردنى پەیوەندى زانستى و ئەکادیمیەکان بەشێوەیەکی گشتیی لەنێوان هەردوو شار کرد و هەردوولا ئومێدىان خواست لە داهاتوودا بتوانن کار و پڕۆژەى هاوبەش بەیەکەوە ئەنجام بدەن.
لەکۆتایشدا، شاندی میوان خۆشحاڵیان بەسەردانەکەیان بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان نیشاندا و سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێیانی کرد.
جێگەی باسە، پارساڵ بەسەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، شاندێکی باڵای هەولێری پایتەخت سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شاری ناشفیلیان کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامدا لە بارەی دەستەخوشکی شاری هەولێر و ناشفیل و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە بوارەکانی بازرگانی و وەبەرهێنان و دۆزینەوەى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و سوود وهرگرتن لە ئهزموونی ئهم وڵاته بۆ زیاتر پێشكهوتنی ههولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان.