هەولێر …. رێزلێنان لە پێشمەرگە دێرینەکانی شۆرشی ئەیلول و گوڵان

هەولێر …. رێزلێنان لە پێشمەرگە دێرینەکانی شۆرشی ئەیلول و گوڵان

هەولێر ….
رێزلێنان لە پێشمەرگە دێرینەکانی شۆرشی ئەیلول و گوڵان

شەوی 7-5-2024 بە ئامادەبووونی پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری (پ د ك) و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو دکتۆر سامان.بەرزنجی وەزیری تەندروستی و بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی پارتی و بەرپرسی دەزگای ئەیلول و گوڵان و دکتۆر دڵۆڤان بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشکان و پێشمەرگە دێرینەکانی شۆرشی ئەیلول گوڵان، مەراسیمێکی رێزلێنان لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بۆ ئەو پێشمەرگە دێرینانەی شۆرشی ئەیلول و گوڵان ساز کرا، کە رۆژگارێک لە خەباتی نەپساوەی شۆرش و بەرخودانی گەلی کوردستان لە پاڵ پزیشک و پەرستاران، رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان و تیمارکردنی پێشمەرگەو چارەسەری خانەوادەو کەس و کاری پێشمەرگەو بەردەوامی دان بە خەباتی چەکداری لە پێناو ئازادی نان و خاکی کوردستان .