لە هەولێر .. یادى 38 ساڵەى دامەزراندنى بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستان/عێراق كرایەوە
لە هەولێر ..
یادى 38 ساڵەى دامەزراندنى بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستان/عێراق كرایەوە
دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.5.19، هەریەک لە د.پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری (پ . د . ك ) و د.کەمال کەرکوکى، ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندیە گشتیەکانى (پ . د . ك ) و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بڵد ئیسماعیل، بەرپرسى لقى 2 و ئارى نانەکەلى، بەرپرسى لق16ى (پ . د . ك ) بەشداریانکرد لە ڕێورەسمى (38) ساڵەى دامەزراندنى بزوتنەوەى ئیسلامى کوردستان/عێراق، کە لەهۆڵى ڕۆشنبیرى هەولێرى پایتەخت ڕیکخرابوو.
پارێزگارى هەولێر، لەوتارێکدا وێڕاى پیرۆزبایی لە ڕابەر و ئەندامانی سەرکردایەتی بزوتنەوە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کاری سیاسیی و جەختى لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکان کردەوە و ئاماژەى بەوەدا وەکو پارێزگاری هەولێر بەبێ جیاوازی نوێنەری هەموو لایەنەسیاسیەکانین و خواستى ئێمەش ئەوەیە به یەکڕیزی و تەبای لە هەولێر باشترین خزمەت پێشکەش بە هاوشاریان بکەین و لە بەجێگەیاندنی کارنامە و ستراتیژیەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرشانی خۆمان جێبەجێبکەین.