پارێزگاری هەولێر بە ژمارەی نەناسراو پەیوەندنی بە تیمەکانی بەهاناوە چوونی گرفتی کەمئاوی هاوڵاتیان دەکات …
پارێزگاری هەولێر بە ژمارەی نەناسراو پەیوەندنی بە تیمەکانی بەهاناوە چوونی گرفتی کەمئاوی هاوڵاتیان دەکات …
بەمەبەستی دڵنیابوون لە بەهانەوە چوونی گرفتی هاوڵاتیانی شاری هەەلێر لە پرسی کەمئاوی گەڕەکەکانی شارو دەورووبەری وڵامدانەوەی هاوڵاتیان، پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لە رێگەی پەیوەندی کردنی نەناسراوەوە بەو ژمارە تایبەتانەی وەك هێڵی گەرم بۆ هەر شەش شارەوانییەکانی ( 1-2-3-4-5-6) دیاری کراوەو بڵاوکراوەتەوە بۆ هاوشاریان، لەگەڵ تیمی خۆی پەیوەندی بە چاودێرانەوە کردو داوای بەدەنگەوە هاتنی لێ کردن، بە خۆشحاڵییەوە لەلایەن تیمەکانەوە بە پەرۆشییەوە پەیوەندیەکان وەردەگیران، دواتر پارێزگاری هەولێر پەیوەندیەکانی وەردەگرت و لە کێشەی کەمئاوی گەڕەکەکانی دەپرسییەوە، هەروەها سوپاسی تیمەکانی کرد لەوەی بە دڵسۆزی و خەمخۆرانەوە بە دەم داواکاری هاوڵاتیان دەچن و گرفتەکانیان بۆ چارەسەر دەکەن …