هەولێر ... ڕێزلێنان پێشکەش بە شەش هونەرمەندى دێرین و خاوەن ئەزموون پێشکەشکرا
هەولێر ...
ڕێزلێنان پێشکەش بە شەش هونەرمەندى دێرین و خاوەن ئەزموون پێشکەشکرا
ئێوارەى ئەمرۆ پێنجشەممە 2024.11.14، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى هیوا سوعاد، سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند و نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووسان، لە ڕێورەسمێکدا ڕێزلێنان پێشکەش بە هونەرمەندانى دێرین و خاوەن ئەزموون و بەخششى بوارى شانۆ و دراماى کوردى ( عەبدولڕەزاق شەمسەدین، زایەر عەبدوڵڵا، چەتۆ حەسەن، سوهام حەسەن، عەلى ئەحمەد، بەکر مەعروف ) کرا.
لە ڕێورەسەمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لەوتارێکدا مێژوو و ڕۆڵ و کاریگەرى هونەرمەندانى، لە نێوەندی هونەرى شانۆ و دراماى کوردی بەرز نرخاند، هەروەها ئەو خزمەتە زۆرەى لە ماوەى ژیانى خۆیان پێشکەش بەهونەریان کردووە بە شانازیی بۆ گەلەکەمان و شارى هەولێر لە قەڵەمیدا و هیواى سەرکەوتن و لەش ساغى و تەندروستى باش و بەردەوامبوونى لە کارى هونەرى بۆ خواستن.