هەڵمەتی نیشتمانیی سەرتاسەری کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی سورێژە بەردەوامە

هەڵمەتی نیشتمانیی سەرتاسەری کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی سورێژە بەردەوامە

هەڵمەتی نیشتمانیی سەرتاسەری کوتانی منداڵان دژی نەخۆشی سورێژە بەردەوامە

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2024.4.25، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی نیشتمانی (10) ڕۆژەى كوتان دژی نەخۆشی سورێژە بۆ منداڵانی باخچەی ساوایان و قوتابیانی قۆناغەکانی یەكەم تاكو شەشەمی بنەڕەتی قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان کە ماوەی 6 ڕۆژە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق دەستیپێکردووە، هەریەک لە د. ئالان حمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە قوتابخانەی شەهید بەهرامی بنەڕەتی تێکەڵاو لە هەولێر، پێشوازییان لە د. ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق و د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکمەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە بەسەرکردنەوەی هەڵمەتەکەدا، کە هەریەک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی پەروەردە و تەندروستیی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەند ئامادە بوون، وەزیری تەندروستی عێراق، وێڕای دەستخۆشی لە تیمە تەندروستییەکان، خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا لە بەرامبەر سەرکەوتنی هەڵمەتەکە لە هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت، کە لەماوەی 6 ڕۆژدا لە 95%ـی ئەو قوتابی و منداڵانی هەڵمەتە دەیانگرێتەوە کوتراون.

جێگەى باسە، هەڵمەتەکە کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی هەرێم بە هاوبەشی وەزارەتی تەندروستی عێراق و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO و ڕێكخراوی یونسێف، بە ئامانجی پته‌وكردنی به‌رگری منداڵان لە تووش بوون بە‌ سورێژه‌ کە نەخۆشییەكی ڤایرۆسی گواستراوەیە لەلایەن چەندین تیم لە کارمەندمانی تەندروستی لە (326) قوتابخانە و باخچەی ساوایانی حکومی و ناحکومی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ کۆتانی (114 هەزار) منداڵ بەردەوامە.