پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان
پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
لە ڕۆژی جیهانی منداڵان، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرجەم منداڵانی جیهان و کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی دەکەین.
وەک پارێزگای هەولێر، لەم بۆنەیەدا جەخت لە دابینکردنی تەواوی مافەکانی منداڵان دەکەینەوە و كار دەکەین لە پێناو فەراهەمکردنی پەروەردەیەكی تەندروست بۆیان، منداڵان نەوەی دواڕۆژی وڵاتن و زیاتر لە هەر توێژێكی دیکە پێویستیان بە چاودێری هەیە.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.6.1