گردجوتیار.. پرۆژەی کۆنکریتکردنی ڕێرەوی سروشتی ئاوی باران
گردجوتیار..
پرۆژەی کۆنکریتکردنی ڕێرەوی سروشتی ئاوی باران
لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاونیشیمان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیانی شاری هەولێر و لە بەردەوامی پرۆسەی خاوێنکردنەوەی ڕێرەوە سروشتیەکانی ئاوی باران، دەستکرا بە جێبەجێکردنی پرۆژەی کۆنکریتکردنی ڕێرەوی سروشتی ئاوی بارانی گردجوتیار، بەمەبەستی پاراستی ناوچەکە لە لافاو، پرۆژەیەکە، پڕۆژەیەکی گرنگە و بەشێوەی بەلێندەرایەتی جێبەجێدەکرێت.