گۆڕینی تۆڕی ئاوی گەڕەکی برایەتی
گۆڕینی تۆڕی ئاوی گەڕەکی برایەتی
بە هۆی کۆن بوون و پیس بوونی تۆڕی ئاوى بەشێک لە گەڕەکی ( برایەتی)، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بە گۆڕینی تۆڕی ئاوى گەڕەکەکە بە بۆڕی پۆلی ئەثیلین (١١٠) ملم و بە درێژی (٢٨٠) مەتر، کە زیاتر لە (١٥٠) هاوبەشی ئاو لە گەڕەکەکە لێى سودمەند دەبن، لەلایەن تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر.