پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە "گۆکهان ئەسڵان" هونەرمەندی شێوەکاری دیار و بەناوبانگی کورد لە تورکیا کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازى لە "گۆکهان ئەسڵان" هونەرمەندی شێوەکاری دیار و بەناوبانگی کورد لە تورکیا کرد
ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.1.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە " گۆکهان ئەسڵان " هونەرمەندی شێوەکاری دیار و بەناوبانگی کورد لە تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا، کە وەلى کۆپاران، نوێنەرى پەسەکە لە هەولێر ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنانى بۆ هەولێرى پایتەخت، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد بۆ کارە هونەرییەکانى و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست، پاشان هونەرمەند، کورتەیەکى لە بارەی کار و بەرهەمە هونەرییەکانى خستەڕوو کە بە نیازە ئەمساڵ پیشانگایەکى تایبەت بەخۆى لە هەولێر بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پارێزگارى هەولێر ئامادەیی هەموو هاوکاریەکی بۆ سەرخستنى کار و پڕۆژە هونەرییەکانی لە شارى هەولێر نیشاندا.
لە تەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى کێشە و گرفتى هونەرمەندان و چۆنیەتى پێشخستن و گهشهپێدانى داهێنانە هونهریەکانى هونەرمەندانى کورد بەگشتیى كرا و جهخت لە بایهخدان زیاتر بە هونەرمەندان كرایهوه.
لە کۆتایدا، "گۆهان ئەسڵان" زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پێشوازیی و پاڵپشتى و هاریکارى لە کارە هونەریەکانى، هەروەها خۆشحاڵى خۆى نیشاندا کە ساڵاى ڕابردووش پارێزگارى هەولێر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شارى دیار بەکر سەردانى کرد.