سەردانی تەکیەی شێخ عومەر عەلیاوەیی
سەردانی تەکیەی شێخ عومەر عەلیاوەیی
رۆژی چوارشەممە 2025.1.29، ڕێزدار سیداد بارزانی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەیاوەری سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی23ی قەرەچووغی پارتی، لە گوندی عەلیاوە سەردانی تەکیەی شێخ عومەر عەلیاوەیان کرد و لەلایەن شێخ ئەحمەد شێخ عومەر عەلیاوەیی پشوازیان لێکرا.
لە دیدارەکەدا، وێڕای گەیاندنی سڵاوی سەرۆک بارزانی، باس لە ڕۆڵی شێخانی تەریقەت و پیاوانی ئاینی و پێگە و کاریگەری تەکیە و خانەقاکان لە نێو کۆمەڵگای کوردی بەگشتی کرا و تیشک خرایە سەر ئەو پێكەوەژیانە ئاینی و نەتەوەییەی کە لە هەرێمی کوردستان بەرقەرارە.