هەولێر... کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی 150 قەرەوێلەیی تایبەت بە شێرپەنجە بەردەوامە
هەولێر...
کارکردن لە پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی 150 قەرەوێلەیی تایبەت بە شێرپەنجە بەردەوامە
کارکردن لە پڕۆژەی گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە شاری هەولێر، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە.
نەخۆشخانەكە لە 150 تەختی خەواندن و 100 تەختی چارەسەری كیمیایی پێك دێت و تاقیگەیەكی پێشكەوتوو لەخۆ دەگرێت، سەرجەم ئامێرە پێشكەوتووەكانی چارەسەری نەخۆشییەكە لەخۆ دەگرێت.
پرۆژەی نەخۆشخانەی شێرپەنجە، لەسەر ڕووبەری 30 هەزار مەتر چوارگۆشە دروست دەكرێت و لە پێنج نهۆم پێك دێت، بەوەش دەبێتە گەورەترین نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەموو هەرێمی كوردستان و عێراق.