پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شێخ مەحمود شێخ کاوە حەفید زادە کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شێخ مەحمود شێخ کاوە حەفید زادە کرد
ئەمرۆ پێنجشەممە 2025.1.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە شێخ مەحمود شێخ کاوەى شێخ مەحمود، جێنشینى حەفیدزادەى بنەماڵەى شێخ مەحمودى حەفید کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنان، باسى لە ڕۆڵی مێژووى بنەماڵەکەیان کرد وەک بنەماڵەیەکى ئایینی و کوردپەروەر کە هەمیشە لە ڕیزى پێشەوەى خەبات و تێکۆشان دابوونە و ڕۆڵی بەرچاوویان هەبووە لە خزمەتکردنی خاک و خەڵکى كوردستان.
پاشان پارێزگارى هەولێر، تیشکى خستەسەر پێکەوەژیانى ئاینى و لێبوردەیى و ئاشتەوایى لە هەرێمى کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بەتایبەتى، کە هەمیشە لانەكهى پێکەوەژیان بووه بۆ هەموو پێکهاتەکان، ئەوەشى بەماییەى شانازیی بۆ گەلى کوردستان وەسف کرد.
لەلایەن خۆیەوە شێخ مەحمود شێخ کاوە، خۆشحاڵى خۆى بەسەردانەکەى نیشاندا و سوپاسی پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ ئەو پێشوازییە کە لێیکرا.