پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شێخ مادیح شێخ عوسمانی سیراجەددینی نەقشبەندیی کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە شێخ مادیح شێخ عوسمانی سیراجەددینی نەقشبەندیی کرد
ئەمرۆ پێنجشەممە 2025.1.30، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە شێخ مادیح شێخ عوسمانی سیراجەددین نەقشبەندیی، کەسایەتیی نێوداری ئایینی و کۆمەڵایەتیی دیاری هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەخێرهێنان، جەختى لەوە کردەوە کە هەولێر بۆ کەسایەتییەکی وەک شێخ مادیح مایەی شانازیی و مایەی خێر و بەرەکەتە و هیوای تەندروست باشی و سەلامەتی هەمیشەیی بۆ خواست.
پاشان پارێزگارى هەولێر، کاریگەری و ڕۆڵى شێخانى تەریقەت و تەکیە و خانەقاکانی لە نێو کۆمەڵگاى کوردى و پێكهوهژیانى ئاشتیانهى نێوان سهرجهم ئایین و ئاینزاكانى له ههرێمى كوردستان، کە لە ئێستادا بۆتە مەڵبەند و نموونە لە ناوچەکەدا و کولتوورێکى بههێزى باوەڕى هەموو کوردستانیان بەرز نرخێندرا.
لەلایەن خۆیەوە شێخ مادیح خۆشحاڵى خۆى بەسەردانەکەى نیشاندا و سوپاسی پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ ئەو پێشوازییە کە لێیکرا.