پارێزگارى هەولێر، سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی رەنجدەرانى کوردستانی کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی رەنجدەرانى کوردستانی کرد

پارێزگارى هەولێر، سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی رەنجدەرانى کوردستانی کرد

ئەمڕۆ شەممە 2025.2.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەی (30)ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان، سەردانى مەکتەبی سیاسی پارتی رەنجدەرانی کوردستانی کرد.

پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی ناوبراو، جەختى لە پتەوکردنى پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی پارێزگاى هەولێر لەگەڵ سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانیانەکان کردەوە و ئومێدى سەرکەوتنى بۆ خواستن.