پەیامی پارێزگاری هەولێر، بۆ ساڵیادی 1ـی شوبات

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بۆ ساڵیادی 1ـی شوبات

پەیامی پارێزگاری هەولێر، بۆ ساڵیادی 1ـی شوبات

لە ساڵیادی کارەساتە تیرۆریستییه‌كه‌ی یەکی شوبات، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانە دادەنوێنین کە لە دوو کردەوەی خۆکوژی تیرۆرستی لە هەردوو بارەگای لقی2ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی3ـی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ لە کاتێکدا بە شكۆوه‌ يادى شه‌هيدانى ئەو کارەساتە ده‌كه‌ينەوە، دەخوازین ئەم یادە ببێتە هەوێنی تەبایی و برەودانی زیاتر بە‌ به‌هاکانی بە یەکەوەژیان و یەکڕیزیی نێوماڵی کورد.

سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی 1ـی شوبات و سەرجەم شەهیدانی کورد و كوردستان.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2025.2.1