هەولێر ... لە یادى کارەساتى 1ى شوبات پانێلێک لە ژێرناونیشانى " تیرۆر، جیاوازیمان پێناکات " بەڕێوەچوو

هەولێر ... لە یادى کارەساتى 1ى شوبات پانێلێک لە ژێرناونیشانى

هەولێر ...
لە یادى کارەساتى 1ى شوبات پانێلێک لە ژێرناونیشانى " تیرۆر، جیاوازیمان پێناکات " بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.2.2، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئەحمەد کانى، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتى و سەرۆکى زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و ژمارەیەکى تر لە توێژەران و ئەکادیمی و پسپۆران و مامۆستایان و قوتابیان، لە پەیمانگاى تەکنیکى هەولێر، لە یادى کارەساتى 1ى شوبات پانێلێک لەژێر دروشمى " تیرۆر، جیاوازیمان پێناکات " بەڕێوەچوو.

تێیدا، چەندین زانیاى و پرس و بابەتى جیاجیا سەبارەت بە کارەساتى 1ى شوبات خرایە ڕوو و تیشک خرایەسەر ئەوەى کە دوژمنان ھیچ جیاوازییەک لە نێو گەلى کورد ناکەن و بە یەک چاو دژایەتیی گەلی کوردستان بەگشتیی دەکەن، بۆیە بەپێویست زانرا ئەم یادە بکرێت نموونەیەک و سوود لەو ئەزموونە تاڵە وەربگیرێت بۆ یەکبوون و یەکگرتووى کورد تاکو ڕۆحی شەھیدانی ئەو کارەساتە و ھەموو شەھیدانی کوردستان شاد و ئاسوودە و ئارام بێت.