هەولێر… پێشوازی لە شاندێکی سەڵتەنەی عومان لە قاوەخانەی کەلتووری مەچکۆدا کرا

هەولێر…  پێشوازی لە شاندێکی سەڵتەنەی عومان لە قاوەخانەی کەلتووری مەچکۆدا کرا

هەولێر…

پێشوازی لە شاندێکی سەڵتەنەی عومان لە قاوەخانەی کەلتووری مەچکۆدا کرا

ئەمشەو دووشەممە 3.2.2025 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەیی وەبەرهێنان، لە قاوەخانەی کەلتووری مەچکۆ، پێشوازیان لە شاندێکی سەڵتەنەی عومان کرد، کە بە سەرۆکایەتی قەیس بن محەمەد ئەلیوسف وه‌زیری بازرگانی و پیشەسازی و برەودان بە وەبەرهێنانی سەڵتەنەی عومان سەردانی هەولێریان کردووە، لە دانیشتنێکی دۆستانەدا لە قاوەخانەی کەلتووری مەچکۆ، وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان، بەدەم چا خواردنەوە باس لە دێرۆکی دێرینی شاری هەولێرو شوێنەواری مێژوویی ئەم شارە کرایەوەو نمونەی بە مێژووی ئاوەدانی قەڵاو منارەی هەولێر هێنرایەوە …
هاوکات هەردووک لا دووپاتیان
لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سەڵتەنەی عومان، لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کردەوە .
لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی شاندی عومان سەرسامی بە زیندوویی شاری هەولێر و پێشکەوتنی بەرچاوی بیناسازی و بونیادنان دەربری، هەروەها ئامادەیی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان نیشاندا، بەجۆرێک بۆ بەرژەوەندی هەردوولا بشکێتەوە …