کۆنفرانسێک ده‌رباره‌ی جارنامەی جیهانی مافی مرۆڤ و پێکەوە ژیان به‌رێوه‌چوو
هه‌ولێر ....
کۆنفرانسێک ده‌رباره‌ی جارنامەی جیهانی مافی مرۆڤ و پێکەوە ژیان به‌رێوه‌چوو
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 4.2.2025 به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له پەرلەمانتارو سیاسەتمەدارو كه‌سایه‌تی و مافناس و رۆشنبیران، لەرۆژی جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ و پێکەوە ژیان کۆنفرانسێک بە هاوبەشی له نێوان (معهد الحقوق الدولی و مرکز رواق بغداد للسیاسات العامە) سازكرا .
له وته‌یه‌كدا پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه كه مێژووی پێكه‌وه ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر كۆنه‌و لێبورده‌یی و پێکەوە ژیانی نه‌ته‌وه‌و ئاینزاكان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌دره‌سێكی چه‌سپیوه‌و ریشه‌ی مێژوویی هه‌یه، بۆیه مه‌حاڵه هەرێمی کوردستان دەست لە به‌های لێبورده‌یی و پێکەوەژیان هەڵگرێت، به‌ڵكو زیاتر پەرەی پێدەدات، هه‌ر ئه‌وه‌شه نهێنی زیاتر بوونی متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به گه‌لی كوردستان....
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌ختی كرده‌وه كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێگه‌یشتنه وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی كوشنده وایه كه به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی ده‌گرێ. هیواشی خواست ئه‌م وێنه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی به‌گشتی ره‌نگداته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتداران به فیعلی هه‌نگاوی كرداره‌كی بۆ بهاوێژن، چونكه به‌بێ بوونی متمانه‌ی پێکەوە ژیانی نه‌ته‌وه‌و ئاینزاكان پرسیاری گه‌وره دروست ده‌بێت و ته‌نها گه‌لانی عێراق تێدا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن .