پارێزگاری هه‌ولێر، مامۆستا عه‌زیز شارۆخی نمونه‌ی به‌رزو پارێزه‌ری هونه‌ری ره‌سه‌نی كورده
پارێزگاری هه‌ولێر، مامۆستا عه‌زیز شارۆخی نمونه‌ی به‌رزو پارێزه‌ری هونه‌ری ره‌سه‌نی كورده
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 5.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له مامۆستای هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخی كرد كه به‌یاوه‌ری فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌رێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر سه‌ردانی دیوانی پارێزگایان كردبوو...
له دیدارێكی دۆستانه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر خۆشحاڵی به‌هاتنی هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخی نیشاندا کە بریارە کۆنسێرتێک پێشکەش بکات، و ستایشی هونه‌ری ڕه‌سه‌نایه‌تی و هه‌ڵوێستی كوردانه‌ی هونه‌رمه‌ندی كرد‌و به نمونه‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد ناوی برد كه مۆركی تایبه‌تی خۆی به‌سه‌ر هونه‌ری كوردیدا به‌جێهێشتووه، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستن و په‌ره‌سه‌ندنی هونه‌ری ره‌سه‌نی کوردی، ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه مامۆستای عه‌زیز شارۆخی ته‌مه‌نی خۆی بۆ شكۆی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی ته‌رخانكردووه و هونهرهكهشی له هه‌موو كوردستان پێگه‌و رێزی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هونه‌رمه‌ند عه‌زیز شارۆخی سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی لێكراوه، خۆی به خزمه‌تكارێكی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی هه‌ژماركرد و تاكیدی كرده‌وه تاوه‌كو تاقه‌تی له‌به‌ردا بێت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هونه‌ری كوردی به‌رده‌وام ده‌بێت .