هەولێر … کۆنسێرتی یادگاری شیرینی مامۆستا عەزیز شارۆخی پێشکەشکرا
هەولێر …
کۆنسێرتی یادگاری شیرینی مامۆستا عەزیز شارۆخی پێشکەشکرا
ئێوارەی ئەمرۆ چوار شەممە لەژێر چاودێری ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەسپۆنسەری تۆری میدیای کوردستان ،گرۆپی چەمبەر مۆزیکی هەولێرو رێکخراوی پەرەپێدانی کاری راگەیاندن، کۆنسێرتی یادگاری شیرین بۆ هونەرمەندی مامۆستا عەزیز شارۆخی سازدا
لەو کۆنسێرتەدا کە بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و ژمارەک لە نوسەرو رۆشنبیرو هونەمەندان و ئارەزومەندانی گۆرانی رەسەنی کوردی ئامادەی بوون، مامۆستا شارۆخی ژمارەیەک گۆرانی رەسەن و فۆلکلۆری کوردی پێشکەشکرد..
کۆنسێرتەکەی یادگاری شیرین هونەرمەند عەزیز بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان ..
هەر لەو کۆنسێرتەدا پارێزگاری هەولێر ، دیاری و قەلغانی رێزلێنانی بەخشیە هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا عەزیز شارۆخی …