هەولێر ... پێشوازی له نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زیری ته‌ندورستی توركیا و یاریده‌ده‌رانی كونسلی گشتی توركیا له هه‌ولێر كرا
هەولێر ...
پێشوازی له نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زیری ته‌ندورستی توركیا و یاریده‌ده‌رانی كونسلی گشتی توركیا له هه‌ولێر كرا
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 6.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، پێشوازی له نوێنه‌ری تایبه‌تی وه‌زیری ته‌ندورستی توركیا و یاریده‌ده‌رانی كونسلی گشتی توركیا له هه‌ولێر كرد...
لە دیدارەکەدا، شاندى ميوان سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێريان كرد و سه‌رسامی خۆشيان بەو بەرەو پێشوەچوون ئارامیەى هەولێرى پایتەخت بەخۆیەوە بینیوە ده‌ڕبڕی، پاشان پوختەیەکیان لەبارەى مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان خستەڕوو كه نیازیانه له بواری ته‌ندورستی په‌روه‌رده‌دا په‌ره‌ی زیاتر به هه‌ماهه‌نگی نێوانیان بده‌ن و له هه‌ولێر چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكه‌ن .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژەى بەوەدا كه هه‌ردوو سێكته‌ری ته‌ندورستی و په‌روه‌رده له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، بۆیه ئه‌و كاره له‌گه‌ل خواستی ئێمه‌دا گونجاوه، بۆ ئەو مەبەستە پارێزگاری هه‌ولێر پاڵپشتی و هەماهەنگى بۆ بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كان له چوارچێوه‌ی یاسا بەرکارەکانى هەرێمى کوردستان خسته روو .