هەولێر ... نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 31 ساله‌ی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆز كرد
هەولێر ...
نوێنه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 31 ساله‌ی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆز كرد
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 6.2.2025 به نوێنه‌رایه‌تی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ریه‌ك له دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزیایی 31 ساله‌ی دامه‌زراندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن مامۆستا سه‌لاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی و ئەندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سەرکردایەتی پێشوازی كران و په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان گه‌یانده ئه‌میندارو ئه‌ندام و لایه‌گرانی یه‌كگرتوو به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبه‌كه‌یانه‌وه. هه‌روه‌ها پته‌و كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و كاری هاوبه‌ش بۆ سه‌رخستنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردوولا تاكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه .