هەولێر ... رێورەسمی ساڵیادی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا به‌رێوه‌ چوو

هەولێر ... رێورەسمی ساڵیادی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا به‌رێوه‌ چوو

هەولێر ...
رێورەسمی ساڵیادی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا به‌رێوه‌ چوو

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 6.2.2025 به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ئه‌رمان تۆپ جوو كونسلی گشتی توركیا و ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و راوێژکارانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ دبلۆماتكاران و خه‌ڵكی شار، له‌سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر رێوره‌سمی ساڵیادی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا به‌رێوه‌چوو .
ئاماده‌بووان هاوخه‌می و هاوسۆزی و وەفادارییان بۆ كه‌س و كاری قوربانیان دووپاتكرده‌وه‌ و جارێكی دیكە سەرەخۆشیان له‌ كه‌س و كاری قوربانیان كرد...
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌كاتی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا لە ژێر رێنمایی و راسپاردەیی رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بانگەشەی پارێزگاری هەولێر، پرۆسەیه‌كی فراوان بۆ بەشداری خێرخوازای له‌ شاری هەولێر و پێشکەش کردنی یارمەتی و كۆمه‌كی بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا به‌رێوه‌چوو .