پارێزگاری هەولێر … پێشوازی له شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی سەلاحەدین و تیشك و ژمارەیەک زانکۆی ئیتاڵیا كرد
پارێزگاری هەولێر …
پێشوازی له شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی سەلاحەدین و تیشك و ژمارەیەک زانکۆی ئیتاڵیا كرد
ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی 10.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە
شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی سەلاحەدین و تیشك و ژمارەیەک لە سەرۆک و مامۆستایانی زانکۆی ئیتاڵیا كرد، كه بۆ هه‌ماهه‌نگی و دروستکردنی پەیوەندی ئەکادیمی و وەرگرتنی ئۆفەری خویندن لە گشت ئاست و بوارەکان لە زانکۆ ئاستبەرزەکانی ئیتالیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه.
پارێزگاری هەولێر، وێرای به‌خێرهێنانی شاندی زانكۆكان، پاڵپشتی خۆی بۆ كار‌و ئه‌جیندای ئه‌كادیمی و زانستی هاوبه‌شی نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆكانی ئیتالیا دووپات كرده‌وه، هاوكات باس له‌و پرۆسانه كرا كه به‌نیازن له پێناو هه‌ماهه‌نگی و خزمه‌تی هه‌ردوو لا له رێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌نجامی بده‌ن و رووی شاره‌ستانیه‌تی قوولی هه‌رێمی كوردستان به جیهان ئاشنا بكه‌ن، كه له‌پاڵ كانزاكان خودان سه‌روه‌تێكی سروشتی گه‌وره‌یه و زاده‌ی خاك و خۆڵی كوردستانه .
شایه‌نی باسه ئه‌وه بۆ یەکەم جاره لە زانکۆكانی هه‌رێمی کوردستان و دامەزراوەی کیفا و بەشداری پێنج زانکۆ لە ئیتالیا زانکۆی بۆلۆنیا، زانکۆی پۆلیتەکنیک لە میلانۆ، زانکۆیپاڤیا ، زانکۆی پیدمۆنت، زانکۆی گاسترۆنۆمیک ساینس گەورەترین وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی زانستی و کلتووری لە نیوان کوردستان و ئیتالیا ئه‌نجام ده‌ده‌ن ...