ڕاگەیاندنی پارتی، وەرگێڕانی کتێبی شاكاری مێژوویی (مەم و زین) بەرز دەنرخێنێت
ڕاگەیاندنی پارتی، وەرگێڕانی کتێبی شاكاری مێژوویی (مەم و زین) بەرز دەنرخێنێت
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2025.2.10، بە ئامادەبوونى سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و ژمارەیەکی تر لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2 و سالار عوسمان، بەرپرسى بەشى ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندنى پارتى و ژمارەیەکى تر لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسان، لە هۆڵی ڕاگەیاندنی پارتی، مەراسیمێکى تایبەت بە ناساندنی وەرگێڕانى شاکارى مێژووى كتێبی "مەم و زین" بەڕێوەچوو و تێیدا خوێندنەوە و شرۆڤە بۆ كتێبەكە کرا كە بۆ یەكەمینجارە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی.
لە مەراسیمەکەدا، جگە لە پێشکەشکردنى چەند وتارێک و بەرزنرخاندنى وەرگێڕانی شاكارەکە و پانێڵێک، ڕێزلێنان پێشکەش بە د.شێرزاد شەفیع بابۆ، وەرگێڕی كتێبەكە کرا.
جێگەى باسە، کتێبی مەم و زین، چیرۆکێکی ئەویندارییە، کە 'ئەحمەدی خانی' شاعیری ناوداری کورد، نزیكەی سێ سەدە و نیو لەمەوبەر و لە ساڵی 1692 لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستەقینە، بە شێوەزاری کورمانجی نووسیویەتی.