بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، ڕێورەسمێکى تایبەت بە ئەنجامدانى ڕاپرسى لە سەر بینەرى کەناڵەکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.2.11، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە بەڕێوەبەر و کارمەندانى کەناڵەکان و نووسەر و میدیاکار و ڕۆژنامەنووسان و کەسانى پەیوەندیدار، کۆمپانیاى ڕاما ئەجێنسی بۆ بەرهەمهێنان و کارى ڕاگەیاندن، بە هەماهەنگى ( ڕێکخراوی ستات، زانکۆی نۆڵج، تاژان پرێنت، لالۆ ) ڕێورەسمێکى تایبەتى بە ڕاپرسى لەسەر بینەرى کەناڵەکان و خەڵاتکردنی کەناڵە یەکەمەکان لە سەرتاسەری کوردستان بۆ وەرزی زستانی 2025، لە هۆڵی کۆنفڕانسی زانکۆی نۆڵج ڕێکخست.

لە ڕێورەسمەکەدا، دواى خستنەڕووى داتا و زانیارى و دەرەنجامى ئەو ڕاپرسیەى لە بارەى بینەرانى کەناڵەکان ئەنجامیاندابوو، لەلایەن پارێزگارى هەولێرەوە، خەڵاتى کۆمپانیاى ناوبرا پێشکەش بە سەرکەوتووانى ڕاپرسییەکە کرا.