لە هەولێر ... پڕۆژەی "براند بازاڕ" کرایەوە

لە هەولێر ... پڕۆژەی

لە هەولێر ...
پڕۆژەی "براند بازاڕ" کرایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.2.12، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە پیاوانى کار، لە هەولێرى پایتەخت لە پێناو بەرەوپێشبردن و هاندان و زیادکردنی ئاڵوگۆری بازاڕى ناوخۆیی پڕۆژەی "براند بازاڕ" کرایەوە، کە لەلایەن دابین گروپ دروستکراوە و 100 دوکان لە خۆ دەگرێت و دەرفەتى کار بۆ کاسبکاران دەڕەخسێنێت.

لەو پڕۆژەیەدا کە چەندین چالاکی جۆراوجۆر و کاڵا و براندی ناوخۆیی و بیانی و کەل و پەل و پێداویستى هاوڵاتییان تێیدا خراوەتە ڕوو، پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەران و بەشداربووان کرد، کە بە شێوازێکی زۆر پێشکەوتوو کارەکانى ئەو بازاڕە ڕێکخراوە و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.