پارێزگارى هه‌ولێر: "نۆژەنکردنەوەى مزگەوتى گەورە، کە بەشێکە لە مێژووى شارەکەمان، بە ئەرکى سەرشانى خۆمان دەزانین و خزمەتێكی بچووكە پیشکەشى خەڵكی دەکەین"
پارێزگارى هه‌ولێر:
"نۆژەنکردنەوەى مزگەوتى گەورە، کە بەشێکە لە مێژووى شارەکەمان، بە ئەرکى سەرشانى خۆمان دەزانین و خزمەتێكی بچووكە پیشکەشى خەڵكی دەکەین"
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 2025.2.12، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی مه‌سعود كاره‌ش، جێگری پارێزگار، لەدیوانى پارێزگا، سەبارەت بە پرۆژەكە نۆژەنکردنەوەى گەورەیی و پیرۆزیی مزگەوتی گەورەی هەولێر کە بەشێکە لە مێژووی شارەكەمان، لەگەڵ ژمارەیەک لە پسپۆڕان و شارەزایان و مامۆستایانى زانکۆ کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، سەبارەت بە ڕۆلى مێژوویی مزگەوتی گەورە لە سەنتەرى شارى هەولێر، وەک شوێنکى ئاینى و پیرۆزى ئیسلام و ناوەندێكی گرنگى شارەکەمان، تیشکى خستەسەر ئەوەى لەو شوێنە پیرۆزەدا چەندان كەسایەتییە پایەبەرزى ئایینی خزمەتیان كردووە و رۆڵێكی مەزنى مێژووییان هەبووە لە بڵاوكردنەوەی بیری ئاشتی و پێكەوەژیان نێوان پیکهاتەکان و خەڵكیان بەرە و برایەتى و خۆشەویستی ئاڕاستەكردووە، ئێستاش بۆ نۆژەنکردنەوەى ئەو مزگەوتە، کە ئەرکى سەرشانمانە خزمەتێكی بچووك پیشکەش بە خەڵكی شارەكەمان دەکەین، هەر هەوڵ و بیرۆکەیەکى نۆژەنکردنەوەکەى بە لە بەرچاووگرتنى پاراستنى مێژوو و سیما و کەلتوورى ئەو شوێنە پیرۆزە بۆ خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و موسڵمانان بە پێویست دەزانین.
ئاماژەى بەوەشدا، هەولێر شارێكی مێژوویی و دێرین و خودان شارستانیەتێکى مەزنە، كاره‌ی ئێوه‌ش لە دیزاین کردنى نه‌خشه‌سازیی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حاجی داود کە ناسراو به مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌یسه‌ری بەرز دەنرخێنین و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكار و پاڵپشتان دەبین.
دواتر له لایه‌ن ئاماده‌بوونه‌وه بیر‌و ڕا له‌سه‌ر شێوازی نه‌خشه‌سازی بونیادی مێژوویی مزگه‌وته‌كه و قۆناغ و ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كاره به شێوه‌یەکى زانستی گفتوگۆیان له‌بارەوە كرا.
جێگەى باسە، "مزگه‌وتی حاجی داود" کە ناسراو به مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌یسه‌ری، له ساڵی ( 1797) زاینى دروستكراوه و به درێژایی ئه‌و مێژووه‌ش به چه‌ندین قۆناغ نۆژه‌نكراوەتەوە.