لە هەولێر ... دیدارێکى تایبەت لە بارەى کاراکردنی بەشداری کەرتی بانکی لە گەشەپێدان بەڕیوەچوو

لە هەولێر ... دیدارێکى تایبەت لە بارەى کاراکردنی بەشداری کەرتی بانکی لە گەشەپێدان بەڕیوەچوو

لە هەولێر ...
دیدارێکى تایبەت لە بارەى کاراکردنی بەشداری کەرتی بانکی لە گەشەپێدان بەڕیوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.2.13، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و سەرۆکى کۆمەڵەى بانکە تایبەتەکانى عێراق و بەرێوەبەرى بانکى ناوەندى عێراق لقى هەرێم و ژمارەیەکى دیکە لە بازرگان و پسپۆڕ و شارەزایان، بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پەرەپێدان و کاراکردنی ڕۆڵی کەرتی بانکی لە پڕۆگرامی گەشەپێدان، دیدارێک بە ناونیشانی “ کاراکردنی بەشداری کەرتی بانکی لە گەشەپێدان ” لە لایەن ژوری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵەی بانکە تایبەتەکانی عێراق لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکى دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لە وتارێکدا، وێڕاى بەخێرهێنانى میوانان و ئامادەبووان، دەستخۆشى لە ژوورى بازرگانى و پیشەسازیی هەولێر کرد بۆ رێکخستنى دیدارەکە و هیواى خواست گفتوگۆ و ئەو پرس و باس و بابەتانەى لەو دیدارەدا پێشکەش دەکرێت، بتوانێت خزمەت بە کەرتى بانکى و بەهێزکردنى ئابوورى وڵات بکات.

پاشان تیشکى خستەسەر هەنگاوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و گرنگیدانى بەکەرتى بانکى و دووپاتیکردەوە سەربارى ئاستەنگ و گرفتەکان لەوبارەیەوە، بەڵام توانراوە تەکانى باش بە کەرتى بانکى و پشتیوانیکردنى بدرێت.

دواتر لەلایەن پسپۆڕ و شارەزایان پەیوەست بە چۆنیەتی پەرەپێدانی کەرتی بانکی لە عێراق بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی تاوتوێکرا و جەخت لە پێویستیی پێشخستنی کەرتی بانکى و گرنگیی کارکردنی ھاوبەش، بە ئامانجی فەراھەمکردنی ھەلی نوێی وەبەرھێنان و گەشەسەندنی زیاترى ئابووری لە وڵاتدا کرایەوە.