کەرکوک … مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکوک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرایەوە
کەرکوک …
مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکوک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرایەوە
ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 05-04-2025، لە رێ و رەسمێکی شایستەدا، بە ئامادەبوونی فازل میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی و هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک گەرمیان و شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی و وەزیرو پەرلەمانتارو بەرپرسانی حزبی و حکومی، بارەگای مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی ( پ د ك) لە کەرکووک کرایەوە.
لە گوتارێکدا فازل میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتیکردوە کە نەهاتووینەتە کەرکووک، بەڵکو ئێمە هەر لە کەرکووک بووین و لە کەرکووکیش دەبین، چونکە ئەگەر بۆ چەند وەختێک بە جەستەش لە کەرکووک نەبووبن، هەمیشە رێکخستن و باوەڕی کوردایەتی کە بیروباوەڕی رێبازی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانە، رەگ و ریشەی لەم کەرکووکەدا هەبووە و دەمێنێت….
هەروەها جەخت لەسەر یەکڕیزیی نێو ماڵی کورد لە کەرکووک کرایەوە …